ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- ئاسۆ

تەرمی پێشمەرگەیەكی شەهیدی حزبی شیوعی لە پشتئاشان دۆزرایەوە. بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت "شوێنی گوللـە بە جەستەیەوە دیارە".

ئەمڕۆ شەممە 2018/8/11 كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە و كە هاوكات نوێنەری حزبی شیوعی كوردستانیشە، لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی رێگای كوردستانی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لە پشتئاشان ئاگاداری كردینەوە لە تەرمی شەهیدی حزبی شیوعی عێراق لە ناو زەویەكەی ئەوە، ئێمەش دەست بەجێ بۆ شوێنەی زەویەكە بەڕێكەوتین.

كاسترۆ مەعروف وتیشی: ئەو پێشمەرگەیە شەهیدی حزبی شیوعیەو بەرەگەز عەرەبە كە لە پشتئاشان كوللـە باران كرابوو.

نوێنەرەكەی حزبی شیوعی وتیشی: جگە لەو شەهیدە، دوو شەهیدی تیرش لەوێن، بەڵام شوێنەكانیان سەختی.

كاتستر مەعروف ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تەرمەكە رەوانەی گۆرستانی شەهیدانی شیوعی دەكرێت لە شاری هەولێر.

 

 Image may contain: one or more people, people sitting, child and outdoor

Image may contain: 1 person, outdoor

No automatic alt text available.

 

چالاکی حزبی