ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاسۆ ده‌وڵه‌ت- سوید

به‌ ئاماده‌بوونی‌ بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی تێكۆشه‌ر باجی مونیر، هه‌روه‌ها هاوڕێیان و دۆستانی هاوڕێی كۆچكردوو بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ سوید، پرسه‌ی باجی مونیر به‌ڕێوه‌چوو له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ 18 ی ئاب 2018 له‌ شاری ڤێسته‌ڕۆس.

بۆ یادی هاوڕێ مونیره‌( دایكی شه‌هید عومه‌ر ) هه‌ریه‌ك له‌ هاوڕێیان ئه‌جێ خان و نه‌سرین عه‌زیز و نیاز عه‌بدوڵا و نیشتمان ئه‌حمه‌د مه‌ساح، باسی هه‌ڵویستی شیوعییانه‌و نیشتمان په‌روه‌ری باجی مونیر یان له‌ وێستگه‌ جیاجیاكانی ژیانیدا كه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ تێكۆشان له‌ ڕیزه‌كانی حزب دا ، جگه‌ له‌ كاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ یارمه‌تیدانی منداڵانی بێ دایك و باوك، قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌وڵدانی به‌به‌رده‌وامی بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌تان. 

هاوڕێ ئه‌بو تارا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ سوید به‌شداری ئه‌و یاده‌ بوو، له‌ ووته‌یه‌كیدا به‌وبۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ باسی له‌ ڕۆڵی ئافره‌تانی حزب كرد له‌ ڕۆژه‌سه‌خته‌كاندا به‌ گشتی و هاوڕێ مونیره‌ فه‌ره‌ج به‌ تایبه‌تی له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ حزبییه‌كان شانبه‌شانی هاوڕێكانیان له‌ناوشار و له‌شاخ، هه‌روه‌ها باسی ڕۆڵی هاوڕێ مه‌لا عه‌لی برای كرد كه‌ چۆن كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌گشتی و هاوڕێ مونیره‌ به‌تایبه‌تی.

هاوڕێ مونیره‌ فه‌ره‌ج له‌ ڕۆژی 12-8-2018 له‌ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا له‌ شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

چالاکی حزبی