ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاسۆ ده‌وڵه‌ت- یۆتۆبۆری

به‌ دروشمی ( تێده‌كۆشین له‌ پێناو به‌هێزكردنی ڕێكخستنه‌كان و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ی حزب)، ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان، ڕۆژی 6 ی ئوكتۆبه‌ری 2018 له‌شاری یۆتۆبۆری له‌ ووڵاتی سوید، شه‌شهه‌مین كۆنفرانسی خۆی گێڕا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ‌سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان و ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ میوانان و به‌ سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ ئیبراهیم سۆفی( ئه‌بو تارا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان.

وه‌ك ڕێزلێنان له‌ خه‌باتی هاوڕێی كۆچكردوو ئه‌بو ستار، كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ ناونرا ( كۆنفرانسی هاوڕێ عزه‌ت عوسمان كه‌بابچی-ئه‌بو ستار).

به‌شدار بووانی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ ئازادی و ڕاشكاوانه‌ سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌یان تاووتوێ كردو ده‌رئه‌نجام چه‌ندین بڕیارو ڕاسپارده‌ و پشنیار په‌سه‌ند كران.

سه‌ركردایه‌تی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ڵبژێردران.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یاندنی كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستانه‌ :

ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفرانسی شه‌شه‌می ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

له‌ڕێكه‌وتی شه‌شی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له‌شاری یۆتۆبۆری له‌ ووڵاتی سوید، له‌ژێر دروشمی ( تێده‌كۆشین له‌ پێناو به‌هێزكردنی ڕێكخستنه‌كان و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حزب)، كۆنفرانسی هاوڕێی كۆچكردوومان، تێكۆشه‌ر هاوڕێ عزه‌ت عوسمان كه‌بابچی- ئه‌بو ستار) ، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ڕێكخستنه‌كانی ووڵاتان و به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزب هاوڕێ ئیبراهیم سۆفی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ میوانان گرێدرا.

سه‌ره‌تا به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ یادی شه‌هیدانی حزب و گه‌ل و‌ به‌ سروودی ئینته‌رناسیونال كۆنفرانس كرایه‌وه‌.

هاوڕێیانی به‌شدار بوو به‌ گیانێكی شیوعییانه‌ی به‌رز به‌ گفتوگۆكانیان ڕاپۆرته‌كانی (فكری - سیاسی ، ڕێكخستن، دارایی، ڕاگه‌یاندن) یان تاووتوێكرد.

له‌ ڕاپۆرتی سیاسی دا ئاماژه‌ به‌و باروودۆخه‌ سه‌خته‌كرا كه‌ گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر نوێترین ڕووداوه‌كانی باشور له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. كۆنفرانس هه‌ڵوه‌سته‌ ی كرد له‌ سه‌ردیارده‌ی كۆچی به‌ لێشاوو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌ووژمی ڕاسیزم له‌ ئه‌وروپا.

هاوڕێ بابی تارا به‌ ئه‌زموونی خۆی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ به‌نرخه‌كانی ڕاپۆرته‌كانی زیاتر ده‌وله‌مه‌ندكرد.

كۆنفرانس پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی به‌ نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سیمبولی ئاشتی، خانمی ئه‌زیدی نادیه‌ موراد كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی به‌ هاوبه‌ش.

له‌كۆتاییدا له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی دیموكراسییانه‌دا، له‌لایه‌ن كۆنفرانسه‌وه‌ (كۆمیته‌ی نوێی ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات) هه‌ڵبژێردرا، كه‌ له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا مه‌كته‌ب و سكرتێری خۆی هه‌ڵبژارد.

كۆنفرانسی شه‌شه‌می ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

6 ی ئۆكتۆبه‌ر 2018 \ یۆتۆبۆری - سوید

Image may contain: 2 people, people sitting

Image may contain: 29 people, people smiling, indoor

Image may contain: one or more people, tree, grass, shoes, wedding, outdoor and nature

چالاکی حزبی