ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی هەینی رێككەوتی 9ی تشرینی دووەمی 2018 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان بە سەرۆكایەتی هاوڕێ دكتۆر كاوە مەحموود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب لەشاری بەغدا سەردانی دكتۆر بەرهەم ساڵەح سەرۆك كۆماری عێراقیان كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عێراق و ناوچەكە،بەگرنگیش زانرا كە كاری هاوبەش و پێكەوەیی ئەنجام بدرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو كۆسپانە.

شایەنی باسە لەو دیدارەدا هەر یەك لە هاوڕێیان ئەبو كاروان و هاوڕێ شلێر و هاوڕی بەڕڤان یاوەریی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب بوون.

چالاکی حزبی