ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی 11 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2018 هه‌ردوو ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ نه‌رویج و ڕێكخراوی حزبی شیوعی عێراق له‌ نه‌رویج پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی حزبی شیوعی سۆدانی كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ری هاوڕێیانی حزبی شیوعی سۆدانی ڕێكخرا له‌ شاری ئۆسلۆ ی پایته‌ختی ووڵاتی نه‌رویج.

شانده‌كه‌ی حزبی شیوعی سۆدانی پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هاوڕێ ئامینه‌و هاوڕێ محه‌مه‌د كه‌ به‌درێژی باسی بارودۆخی سۆدان و هه‌ڵوێستی حزبی شیوعیان كرد له‌ سۆدان.

هاوڕێ نه‌هرۆ نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستانی كرد و باسی بارودۆخی ئێستای كوردستان و هه‌ڵوێستی حزبی شیوعی كوردستانی بۆ هاوڕێیانی سۆدانی خسته‌ڕوو.

هاوڕێ جه‌میل و هاوڕێ ئه‌بو باسل نوێنه‌رایه‌تی حزبی شیوعی عێراقیان كرد له‌و كۆبوونه‌وه‌دا و باسی بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌ڵوێستی حزبیان كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراتییانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ دووكاتژمێری خایاند، له‌ كۆتایی دا هاوڕێیانی هه‌رسێ حزب جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ له‌ داهاتوودا.

چالاکی حزبی