ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی دێسەمبەر ٢٠١٨ كاتژمێر 4 و نیو کۆڕێکی سیاسی بۆ هاوڕێ بابەعلی جەباری جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری نۆرینبێرگی ئەڵمانیا لە هۆلی کلتوری کوردی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشور و رۆژهەڵات و کەسایەتی رۆشنبیریی و ئەدیبان و هاورێیانی حزبمان و حزبی شیوعی عێراق بەڕێوەچوو .. 

بابا عەلی لەم کۆڕەدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک پرسی نیشتمانی و سیاسی و شێوازی بەڕێوەچوونی دەوڵەت لە ناوچەکە بە گشتی و کوردستانی گەورە بەتایبەتی، پرسی اشکالیەتی دروست بوونی دەولەتی عێراق و نەبوونی پرنسیبەكانی ئەم دەوڵەتە تا رووخانی ڕژێمی بەعسی فاشی و دواتر دروستبوونی دەسەڵاتێکی شیعەگەرایی لە عێراق تەوەری یەکەمی کۆرەکە بوو.

دواتر بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر کاریگەر رۆڵی حزبی بە تایبەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی لە بەرێوەبردنی ناتەندروستی حكومەت لەهەرێم، بە تایبەت

پرسی پێكهێنانی کۆمەڵگایەکی شارستانی لە پێناو دروست بوونی دەوڵەتێکی عەلمانی و مەدەنی، تا هەموو توانای هێزە چەپەكان كۆ بكرێنەوەو دەوڵەتێكی یەكسانی خوازی لێدرووست بكرێ‌ و ریشەكێشی چینایەتی بكات كە تادێ‌ لەم هەرێمە فراوانتر دەبێت.

لە تەورێکی دیکەی هەمان كۆڕ بەرێزیان تیشكیان خستە سەر دروست بوونی داعش كە لە ئەنجامی دەسەڵاتێکی شیعە گەرایی ئەو هێززە بەربەریە درووست بوو و لەم نێوەندەشدا زیانێكی گەورە بەر هەرێم كەوت و عیراقیشی كردە گۆڕەپانی درووست بوونی دەیان میلیشیای جۆراو جۆر،

دواتر بەرێزیان باسی لە پرۆژەی تایبەتی حزبمان كرد، سەبارەت بە بوون بە هیزێکی ئۆپۆزسیۆن جیا لە هیزو لایەنە سیاسییەکانی دی بە ئامانجی بوونی كاریگەری راستەو خۆ لەسەر دام و دەزگاكان و بەرەو باشتر چوونیان.

 

 

چالاکی حزبی