ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێی دێرین و دڵسۆزی حزبمان (عومەر حەمەد تەها) کە لە ڕێککەوتی ۲۰۱۸/۱۲/٤ دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی بۆ یەکجاری ماڵئاوایی کرد. هاوڕێ عومەر یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی تادواساتەکانی ژیانی بەردەوام خەمخۆری حزب و هاوڕێیان و هەفتەنامەی "ڕێگای کوردستان" بوو. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیی و تەواوی هاوڕێیانی دەکەین. هیوادارین ئەمە دواناخۆشی گشت لایەك بێت.

حزبی شیوعی کوردستان

کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیە

چالاکی حزبی