ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێکەوتی 2018/12/16 لە کۆمۆنی تاسترۆپ نزیک بە کۆبنهاگن، دیدارێک بۆ هاوڕێ بابا علی جەباری جێگری سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان سازکرا.

لە کۆبوونەوەکە دا ژمارەیەک لە هاوڕێیان ئامادەبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەکە بڕێک کووتووپڕ ڕێکخرابوو ، هەندێک لە هاوڕێیان بە هۆی سەرقاڵێان بە کارو ئیلتزاماتی پێشوەخت ،نەیانتوانی ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.

سەرەتا هاوڕێ گۆران هەڵەبجەیی بەناوی هاوڕێیانەوە بەخێرهاتنی هاوڕی باباعلی کردو پاشان بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕۆحی شەهیدانی حیزبمان دانیشتنەکەی دەست پێکرد. هاوکات مەبەستی سەردانەکەی هاوڕێی بۆ دانمارک خستە ڕوو . پاشان ئاماژەی بەو تەوەرانە کرد کە هاوری باباعلی بەگرنگی دەزانێت کەهەڵوەستەیان لەسەر بکات. بەر لەوەی هاوڕێ بابا علی دەست بە ئاخافتن بکات هاوڕێ گۆران داوای لە هاوڕێیان کرد کە چی لە دڵیاندایە بە ڕاشکاوانە دەریببڕن، ئیدی چ پرسیار بێت یا بیروبۆچوون . لە کۆتایدا هیوای کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو وە سوودمەندی بۆ هەمووان خواست.

پاشان هاوڕێ بابا علی دەستی بە ئاخافتن کرد و تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، لەوانە بارودۆخی کوردستان لە پاش ڕیفراندۆم، هەڵوێستی حیزب لەمەڕ ڕیفراندۆم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مەسەلەی تەزویر لەو هەڵبژاردنانەدا، کێشەو ئاستەنگیەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بڕیاری حیزب بە بەشداری نەکردن لە حکومەتی داهاتوودا و بوون بە ئۆپۆزشیۆن، چۆنیەتی کارکردن و هیڵە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب بۆ قۆناغی معارەزە، سیاسەت و تێڕوانینی نوێی حیزب بۆ چەند چەمکێک لە کوردستاندا و هەندێک تەوری دیکە . لە کۆتایدا ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە سەرکردایەتی حیزبدا ڕوویاندا وەک ئیستحقاقێکی بڕیاری کۆنگرەی [6].

پاش ئەوەی هاوڕێ بابا علی کۆتایی بە ئاخافتنەکانی هینا ، بوار درا بە هاوڕێیان بۆ خستنە ڕووی پرسیارو سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەر ئەو خاڵانەو هەندێک خاڵی دیکەی پەیوەست بە حیزبمانەوە.

هاوڕێیان زۆر زۆر بە ڕاشکاوانە پرسیارەکانیان خستە ڕوو ،هاوکات هەرچی ڕەخنەو گازندەیان هەبوو لە سەرکردایەتی حیزب بە تایبەت لە ماوەکانی ڕابردوودا بە بێ سڵەمینەوەو تا ڕادەیەکیش بە تووڕەییەوە دەریان بڕی.

پاشان بواردرا بە هاوڕێ بابا علی تا بەرسیڤی پرسیارەکان بداتەوە ،هاوکات ڕای خۆی وەک جێگری سکرتێر دەرببڕێت سەبارەت بەو بۆ چوون و گازندانەی ئاراستەی حیزب کران.

هاوڕێ باباعلی زۆر سوپاسی هاوڕێیانی کرد کە بە ڕاشکاوانە چی لە خەیاڵیاندابوو دەریان بڕی ،وتی ئەم جۆرە پرسیارو ڕەخنەو سەرنجانە سەرچاوەکەی دڵسۆزی و پەرۆشی وخەمخۆریتانە بۆ حیزب، بۆیە دەبێ ئیمەش ڕێز لەو دەربڕینانەتان بگرین، هاوکات سودیشیان لێوەربگرین. هەروەها گووتی ئێوە هاورێیانی تیکۆشەرو نمونەی هاوڕێی بەئەمەکن و زۆربەتان ساڵانێکی زۆری تەمەنی گەنجێتیتان لە پیشمەرگایەتی بۆ داکۆکی لە حیزب بەسەر بردووە، بۆیە ئیمە ڕێز لە هەر بۆچوونێکتان دەگرین و بەهەند وەری دەگرین.

لە میانەی دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پێشنیاری جوان و بەسود خرانە بەردەم هاوڕێ بۆ چاککردن و پێشخستنی حیزب لە چەندین بواردا، هاورێش هەموویانی لای خۆی یاداشت کرد، تا بینگەیەنتە سەرکردایەتی حیزب.

لەکۆتایدا هاوڕێ گۆران سوپاسی ئامادەبوونی هاوڕێیانی کردو هیوای خواست کە ئەم جۆرە دانیشتنانە بەردەوام بن. هاوکات هاوڕێیان سوپاسی هاوڕێ بابا عەلی یان کردو زۆر خۆشحاڵبوون بەم کۆبوونەوەیەو بەسودمەندیان وەسفکرد.

ڕێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان

لە دانمارک

Image may contain: 2 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 11 people, people standing

Image may contain: 10 people, people smiling, beard and indoor

Image may contain: 11 people, people standing

Image may contain: 7 people, people smiling, people sitting, table and indoor

چالاکی حزبی