ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پشتیوان كەریم گەڵاڵی/ئەڵمانیا

ڕێکەوتی ۱٨-۱۲-۲۰۱٨ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، دیدارێک و کۆبونەوەیەک بۆ هاوڕێ بابا علی جەباری جێگری سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان سازکرا.

لە کۆبوونەوەکە دا هاوڕێ خەرمان بەرپرسی ڕێکخستنی ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە هاوڕێیان ئامادەبوون.

سەرەتا هاوڕێ عیماد علی کادیری حزب بەناوی هاوڕێیانەوە بەخێرهاتنی هاوڕێ باباعلی کردو پاشان بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕۆحی شەهیدانی حیزب و گەل کۆبونەوەکەی دەست پێکرد. لە کۆبونەوەکە هاوڕێ بابا علی تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، لەوانە بارودۆخی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مەسەلەی تەزویر لەو هەڵبژاردنانەدا، کێشەو ئاستەنگیەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بڕیاری حیزب بە بەشداری نەکردن لە حکومەتی داهاتوودا و بوون بە ئۆپۆسزیۆن، چۆنیەتی کارکردن و هیڵە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب بۆ قۆناغی معارەزەو سیاسەت و تێڕوانینی نوێی حیزب بۆ چەند چەمکێک لە کوردستاندا و هەندێک تەوەری دیکە كۆڕەكەی گەرم و گوڕتر كرد،

پاش ئەوە ، بوار درا بە هاوڕێیان بۆ خستنە ڕووی پرسیارو سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەر ئەو خاڵانەو هەندێک خاڵی دیکەی پەیوەست بە حیزب و ڕێکخستنەوە

هاوڕێیان زۆر بە ڕاشکاوانە پرسیارەکانیان خستە ڕوو ،هاوکات هەرچی ڕەخنەو گازندەیان هەبوو لە سەرکردایەتی حیزب بە تایبەت لە ماوەکانی ڕابردوودا بە شێوازێکی ئازادانە خسنیانە روو.

پاشان بواردرا بە هاوڕێ بابا علی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی هاوڕێیان گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەبارەی کاری داهاتووی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لە ئەڵمانیا کرا ، کۆبونەوەکە لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانەدا کۆتایی هات.

چالاکی حزبی