ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێكه‌وتی 29-12- 2018 ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ شاری ئۆڵدنبیرگ له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هاوڕێ باباعه‌لی جه‌باری جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان.

سه‌ره‌تا هاوڕێ ئه‌بو مه‌روان به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ئۆڵدنبیرگ به‌خێرهاتنی هاوڕێ باباعه‌لی جه‌باری به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ خه‌رمان به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیای حزبمانی كردوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.

دواتر هاوڕێ باباعه‌لی جه‌باری به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان باسی له‌ بارودۆخی ڕێكخراوه‌یی كردوو له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك درا.

له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕێ باباعه‌لی باسی له‌ بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی كرد، كه‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و زاڵبوونی ئاڕاسته‌ی تایه‌فه‌گه‌ری به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی حوكمڕانیدا و بوونی ململانێی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی و برسێتی و هه‌ژاری دانیشتوانی عێراق ڕه‌وتی ئیرهابی دینی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵدا و هاوڵاتیانی ئێزیدی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مێژووی به‌رگری كردن له‌ شوناسی نیشتمانی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانیان كردووه‌، قوربانی گه‌وره‌یان به‌ گه‌ل و نیشتمان به‌خشیوه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌ دوابڕیاری حزب كرد، كه‌ وه‌ك حزبێكی ئۆپۆزیسیۆن كارده‌كات و به‌رنامه‌كاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا باسی له‌ ڕۆڵی مێژووی حزب كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری هاوڕێیان به‌ پرسیاو وه‌ڵام دانه‌وه‌و گفتووگۆی هاوڕێیانه‌ كۆتایی هات.

Image may contain: 6 people, people sitting

Image may contain: 2 people, people standing, beard and indoor

چالاکی حزبی