ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی 3ی یەنایەری 2019 بڵاوكراوەتەوە، حزبی شیوعی كوردستان پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕاپەڕینی خەڵكی سودان و حزبی شیوعی سودانی دەربڕیوە و دەڵێت: "بەهەموو شتێك كە هەمانە لەگەڵتانداین بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی سودان لەپێناوی ڕزگاربوون و ئازادبوونی لە ستەم و دیكتاتۆریەت".
شایەنی باسە گەلی سودان دژ بە برسێتی و دیكتاتۆری ماوەی زیاتر لە مانگێكە لە خۆپیشاندانی بەردەوامدایە و حزبی شیوعی سودانی ڕۆڵی بنچینەیی لەو خۆپیشاندانەدا هەیە و دروشمی بڕوخێ ڕژێمی بەرزكردۆتەوە و تا ئێستا چەندین سەركردە و هەڵسوڕاوی ئەو حزبە خراونەتە زیندانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری سودانەوە.

چالاکی حزبی