ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان- سوید

ئێواره‌ی ٢٦ ی كانی دووه‌م ٢٠١٩ شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان ڕێكخراوی سوید به‌شدارییان كرد له‌ یادی دووی ڕێبه‌ندان، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی سویدی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ له‌شاری ستۆكهۆڵم سازكرابوو.

هه‌ربه‌ بۆنه‌ی هه‌فتاوسێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان بروسكه‌ی پیرۆزبایی حزبمان پێشكه‌ش به‌ هاوڕێیانی حزبی دێموكرات كرا كه‌ تیایدا وێڕای پیرۆزبایی و به‌رزڕاگرتنی ئه‌و یاده‌،‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پشتگیری و هاوخه‌باتی حزبمان بۆ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌مافه‌كانی خۆی.

شانده‌كه‌ی حزبمان پێكهاتبوون له‌ هاوڕێ دایكی تارا و هاوڕێ خۆشناو له‌ ڕێكخراوی ستۆكهۆڵم هه‌روه‌ها هاوڕێ كاروان حسین له‌ ڕێكخراوی ئۆره‌بروی حزبمان.

Image may contain: one or more people, people on stage and people standing

چالاکی حزبی