ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند: دواكەوتنی پێكنەهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئەنجامی ململانێی حزبەكان و پشك پشكێنە و پلە و پایە و بەرژەندی تەسكی حزبایەتی تەماشای پرسەكان دەكەن.

ئەبو كاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، لە كەناڵی ئازادی رایگەیاند: دواكەوتنی پێكنەهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە لایەنە سەرەكییەكان، ئەوەندەی بیر لە بەشبەشێنەی حزبی دەكەنەوە، ئەوەندە بیر لە پێكهێنانی كابینەی حكومەت ناكەنەوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی وتیشی: زۆرجار لەبەر بەرژەندی خۆیان پەنا دەبەنە بەر هەڵوێست.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە كە بڕیاری ئۆپۆسیزیۆنماندا بڕوامان بەو دوولایەنە سەرەكییانە نییە تاكو چاكسازی بكەن، یان سیاسەتی ئابووری بگۆڕن.

دەشڵێت: هیچ هێزێكی سیاسی دژی بەتایبەتی كردنی كەرتی گشتی نییە، تەنها حزبی شیوعی كوردستان نەبێت كە دژییەتی.

 

چالاکی حزبی