ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێکەوتی 14 شوبات لەیادی شەهیدانی حزبی شیوعی، کۆمیتەی رێکخستنی چەمچەماڵی حزبی شیوعی کوردستان، پیشانگایەکی بۆ وێنەی شەهیدانی حزب و کۆچکردوە تیکۆشەرەکان رێکخست. ویرای ئامەدەبونی بەرێزان کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی حزب و گەل و حاکم ڕەمک قائیمقامی چەمچەماڵ و بەرپرسانی حزبی و حکومی لەوتاریکدا هاوڕێ ئارام تیشکی خستەسەر ساڵیادی شەهیدانی حزب کە شەهیدان خۆیانکردە قوربانی بۆ ئازادی گەلەکەیان.

لای خویشیانەوە بەڕێز حاکم ڕەمک لەوتاریکدا ئاماژەی بەڕۆڵی حزبی شیوعی کرد لەخەبات و تیکۆشان بۆ ئازادی هاوکات پیشانگاکەی لەلایەن بەرێز حاکم ڕەمک و نەخشین خان خۆشکی شەهید سەلام قەلامیکایلی کرایەوە.

چالاکی حزبی