ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- سۆران

رۆژی یەكشەممە، 2019/3/10، بەئامادەبوونی هاوڕێیان (حەمە ڕەشید قەرەداغی ) بەرپرس ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانو هاوڕێ (سالار)بەرپرسی کۆمیتەی ڕێخستنی سۆران و هاوڕێیان (کاروان مورتکە)ی و هاوڕێ (دەریا) ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵە.

لقی سۆرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی سێهەمین کۆنفراسی خۆیان ئەنجامدا.

مایەی ئاماژەپێکردنە، هەریەک لەهاوڕێیان (سالار وحەمەڕەشید و کاروان) تیشکیان خستە سەر خەبات وقوربانیدانی پێشمەرگە شیوعیەکان و بارودۆخی سیاسی وقەیرانەکان بەگشتی.

لەکۆتاییدا بەشێوازێکی دیموکراسیانە بۆبەڕێوە بردنی کارەکان دەستەیەک لەهاوڕێیانیان بۆلقەکە هەڵبژارد.

Image may contain: 9 people, including Kawa Abdullah, people sitting

Image may contain: 9 people, people sitting

Image may contain: 6 people, including Fazel Abas, Salar Rwandzi, Kawa Abdullah and Goran Saheed, indoor

چالاکی حزبی