ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب- رێگای كوردستان- گه‌رمیان 

له‌ سنوری شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، لاوێك وێنه‌ی به‌شێك له‌ شه‌هیدانی حزبی شیوعی و سه‌ركرده‌ جیاجیاكان له‌ پێشانگایه‌كدا پیشان ده‌دات.

له‌ قوتابخانه‌ی شه‌هید هاوار گه‌رمیانی، له‌ گوندی گرده‌ گۆزینه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار، لاوێك به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی وێنه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی كورد و سه‌دامی دیكتاتۆر و شه‌هیدانی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق نمایش ده‌كات.

كاروخ عوسمان، خاوه‌نی پێشانگای وێنه‌ی شه‌هیدانی شیوعی و به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كان، له‌ ڕۆژی جل و به‌رگی كوردی و یادكردنه‌وه‌ی راپه‌رینی كه‌لار و ده‌وروبه‌ری، پێشانگایه‌كی به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی ره‌نگ كردووه‌ و نمایشی كردووه‌.

كاروخ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له‌ خۆشه‌ویستیم بۆ ڕیبازی پیرۆزی شه‌هیدانی شیوعی ، وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی شیوعی و به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهانم به‌ده‌ست و به‌نجه‌كانی خۆم نه‌خشاندووه‌ و له پێشانگایكدا‌ نمایشم كرد. .

كاروخ عوسمان ناسراو به‌ كاروخ داودی، لاوێكی ده‌ست ڕه‌نگین و هونه‌ر دۆسته‌ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كه‌لاری ڕێكخراوی یه‌كێتی لاوانی كوردستانه‌.

چالاکی حزبی