ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان-هەولێر

لەشاری هەولێر لە بارەگای كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، پێشمەرگە دێرینەكانی سنوری كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێری حزب، كۆنفرانسی (3)هەمینی خۆیان ئەنجامدا و بەدەقیقەیەكیش بۆ گیانی شەهیدانی حزب و گەل وەستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی ئاداری 2019، حوسێن سەعید، بەرپرسی پێشمەرگە دێرینەكانی سنوری كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێر، بە ماڵپەڕی(رێگای كوردستان) راگەیاند: بە ئامادەبوونی پێشمەگەی دێرینەكانی سنورەكەیان، كۆنفرانسی(3)هەمینی خۆیان ئەنجامدا.

وتیشی: لە كۆنفرانسەكەدا، هاوڕێ حەمەرەشید قەرەداغی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی حزبی شیوعی كوردستان، هاوڕێیانی لقی هەولێری كۆمەڵە و بەرپرسی كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەرى هەولێر و كارگێڕی كۆمیتەی پارێزگای هەولێر حزب لە كۆنفرانسەكەدا ئامادەبوون.

ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆنفرانسەكەدا، لێژنەی ئامادەكاری، دەرگای گفتوگۆیان بۆ ئەندامانی كۆنفرانسەكە كردەوە، بۆ ئەوەی هەر سەرنج و تێبینیەكیان هەیە بیخەنەڕوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا، لە كەش و هەوایەكی دیموكراتیدا دەرگای پاڵاوتن بۆ ئەندامانی كۆنفرانسەكەدا كراوە و تاكو نوێنەر بۆ كۆنگرە هەڵبژێرن.

Image may contain: 4 people

Image may contain: 5 people, people sitting and indoor

 

Image may contain: 12 people, including Hawre Zahir and Khalid Tahir, crowd and indoor

Image may contain: 13 people, including Hawre Zahir, people sitting and suit

Image may contain: 16 people

Image may contain: 9 people

 

 

چالاکی حزبی