ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی هاوڕێی خەباتگێرمان، هاوڕی نایب عەبدوڵڵامان پێگەیشت. ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموومانی هەژاند. هاوڕێ نایب کەسایەتییەکی تێکۆشەر و ماندونەناسی حزبی شیوعی بووە و وەک کادیرێکی سەرکردایەتی لەهەموو سەردەم و قۆناغە سەختەکانی کاری حزبایەتی بەشداری کردووە. هەروا توانیوویەتی رۆڵی خۆی بگێڕێ لە چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکانی حزب. دیارە خەبات و ئەزموونی ئەم هاوڕێ تێکۆشەرە بەشێکە لە خەباتی حزب و بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوایەتی. هاوڕێ نایب باوکی شەهید و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی بیروباوەڕ و ڕەوتی سیاسی حزبەکەی بووە.

ئێمە وەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی حزب سەرەخۆشی خۆماتان پێرادەگەینین و هاوبەشی خەمتانین. دیارە ئەستیرەی خەباتی هاوڕێ نایب لە ئاسمانی مێژووی حیزبەکەمان هەردەم گەشاوە دەبێت.

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.

١٢ـ٥ـ ٢٠١٩

هەولێر

چالاکی حزبی