ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەی شەمە ٢٢ /٦ /٢٠١٩ لە ستۆکھۆلم ، ڕێکخراوی سویدی حزبی شیوعی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەی هاورێ نائب عەبدوڵاَ هەڵسان بە ئەنجامدانی ئێوارەیەکی ماتەمینی بۆ هاورێی تێۆشەر نایب عەبدوڵا .

سەرەتای ماتەمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی هاورێ نائب و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە کاروانی ژیانی خۆیان بەرێ کرد لە پێناو ئازادی و دیموکراسی.

لەم ماتەمەدا هاورێ برایم سوفی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی پێشکەش کرد لەسەر مێژووی تێکۆشانی هاورێ نائیب و بنەماڵەکەی کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ وەک خەباتگێرێکی شیوعی هەڵیسەنگاند و باسی لە هەموو ئەم قۆناغانە کرد کە هاوری نائیب لە مێژووی تێکۆشاندا بەسەری بردوون.

لەم ماتەمەدا ووتاری حزبی شیوعی عێراق لە لایەن هاورێ ئەبو ثهبات خوێندرایەوە کە وتارەکەیدا هاورێ نائیبی وەك شیوعیەکی دلسۆزو چالاک لە هەموو بوارەکانی حزب دا هەلسەنگاند و خەبات و تێکۆشانی بنەمەلەکەشی بە گەورەیی نرخاند

وە وتاری حزبی شیوعی کوردستان لە لەیەن هاورێ تاریق خوێندرایەوە کە لە ووتارەکەیدا مێژوی تێکۆشانی هاوری نائیب و هەموو ئەم تێکۆشەرانە بە بەشێکی گەورەی مێژوی تێکۆشانی حزب نرخاند کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ درێژەی بەکاروانی نەپساوەی خۆی دا لەم رێگایەش شەهید هیوای کوری هاورێ نائیب ژیانی خۆی کردە قوربانی لە پێناو گەل و نیشتیمان.

وە هیوای چاکبونەوەی بۆ بەرێز هاورێ گەلاوێژ خواست کە لەم روداوە بەسەختی برینداربون .

ئەمەو چەند هۆنراوەیەکی هاورێ نایب خویندرایەوە کە نوسیویەتی بۆ بنەمالەی شەهیدان.

هەر لەم ئێوارەکۆرەدا بەرێز هاورێ نەسرین (دایکی تارا ) پەیامێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر رۆژانە سەختەکان و رۆلی بنەمالەی هاورێ نائیب لە شاخ و شار .

لە دوایین وتار کاک هاورێی کوری هاورێ نایب وتاری بنەماڵەکەی پێشکەش کرد بەلێنی بەردەوام بوون لە رێبازی باوکیان دوپاتکردەوە و سوپاسی ئامادەبوانی کرد .

ئەمە و ماتەمەکە لەلایەن هاورێ مەهاباد ڕەشید هەورامی بەرێوە چوو کە بەچەندین هۆنراوەو پەخشان ماتەمەکەی رازاندەوە.

چالاکی حزبی