ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم- سۆران 

ئێوارەی ڕۆژی 29ی حوزەیران كۆمیتەی رێكخستنی سۆران بە بۆنەی 30- 6 یادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، ئێوارە كۆرێكی فروانی لە بارەی ڕەوشی سیاسی و قۆناغەكانی تێكۆشانی حزب بۆ هاورێ سالار قادر بەرپرسی كۆمیتەی ڕێكخستنی سۆران ئەنجامدا .

كۆڕگێر لەمیانەی وتەكانیدا تیشكی خستە سەر گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ئاماژەی بە هەڵوێست و تێڕوانینی حزبی شیوعی كرد. لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بە كێشە و داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان كرد و ڕایگەیاند حزبمان هەمیشە لە سەنگەری داكۆكی كردن بووە لە لە ماف و داواكاریەكانی خەڵكی كوردستان و لە داهاتووشدا كە لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموكراتیداین بەردەوام دەبین لە پشتگری خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان .. هەروەها لە كۆتایی قسەكانیدا باسی لە گرنگی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان و قۆناغەكانی خەباتی حزب كرد لە داكۆكی كردن لە پرسە نشتیمانی و چینایەتیەكان .

چالاکی حزبی