ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەم کاتەتان باش و بەخێربێن

هاوڕێیانم، ئەو کتێبەی لەژێر دەستتاندایە، بەشێکە لە وتار و چاوپێکەوتنەکانی خۆم کە هاوڕێیان بەدەستیان کەوتووە. تەرخانکراون بۆ باری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.

دەتوانم بڵێم تا ئێستاش ئەو مەسەلە و کێشە و داواکارییانە هەر وەکو خۆیان ماونەتەوە کە لە ماوەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی نەیتوانی شتێکی وەها بەدەست بێنێ بۆ کوردستان کە بتوانرێ باسی لێوە بکرێ، جگەلە دابەشکردنی بۆ دوو ئیدارە و ململانێی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی، فەرامۆشکردنی مەسەلەی کوردی، تا گەیشتن بە مەترسی دابەشکردنی کوردستان جارێکی تر و داگیرکردنی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر.

باری ئابوورییش هەروەتر ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو قەیران دەچێت و لە هەوڵدانن هەموو بڕگە گرنگەکانی ژیان (تەندروستی، خوێندن، ئاو و کارەبا) بخەنە ژێر دەستی کەرتی تایبەت، پیشەسازی و کشتوکاڵیش بەتەواوی فەرامۆش کرا.

ئەو بارودۆخە ڕێژەی بێکاری و هەژاری بەرزکردەوە و لە بەرزبوونەوەدایە و بەداخەوە هیچ چارەسەرییەک لە ئارادا نییە.

نامەوێ زیاتر باسی ئەم دۆخە نالەبارە بکەم لێرە، بەڵام نابێ بە هیچ جۆرێک سڵ بین لە خەباتمان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانمان لە ژیان.

لە کۆتایی دەستخۆشی ماندوونەبوون لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە لە ئەرکی دەرهێنانی ئەو کتێبە بەشداریان کرد و سوپاس و دەستخۆشی تایبەتیم بۆ هاورێ هیوا عومەر و هاوڕێ ‌عەبدوڵا خالید هەیە.

 

سوپاسی ئێوەش دەکەم بۆ هاتنتان.

 

چالاکی حزبی