ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی ٧ی تەمووزی ٢٠١٩ لە وڵاتی دانیمارک لە کۆپنهاگن کۆبوونەوەیەکی فراوانی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبمان بەسترا بەئامادەبوونی هاوڕێ حەمەڕەشید قەرەداغی بەرپرسی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزب.

لەکۆبوونەوەکەدا باسی وەزعی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و باسی کاروباری کۆمەڵەکە کرا، لەگفتوگۆیەکی هاوڕێیانەدا بەکۆی دەنگ داوا کرا هەوڵبدرێت بۆ چاککردنی باروگوزەرانی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکانی حزبمان و بەشداربووان جەختیان لە سەر نووسینەوەی داستان و چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی حزب کردەوە.

پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پێشمەرگە دێرینەکانی حزبمان.

چالاکی حزبی