رێگای كوردستان
بەرپرسێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەینێت: ئەزمونی حوكمڕانی یەكێتی و پارتی بێمتمانەی لای هاوڵاتيان دروست كردوە كە تەنها كاركردنی ئەوان قسكردن و بەڵێندانە و دواتریش هیچی لێ سەوز نابێت.
شوان محەمەد، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە كەناڵی KNN، وە رایگەیاند: لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم باس لەشەفافیەت و روونی داهاتەكان دەكرا، بەڵام یەك ئەندام پەرلەمانیش نازانێت چۆن دێن و چۆن دەڕۆن و جگە لە چەند كەسێكی ناو هەردوو حزبی باڵادەست بارتی و یەكێتی نەبێت.
سەبەبارەت بە كابینەی داهاتوو، ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە بڕوای ئێمە وەكو حزبی شیوعی كوردستان،ئەو عەقڵیەتەی كە لە رابردوو حوكمڕانی هەرێمی كوردستانی دەكرد، لە داهاتوودا بەردەوام بێت ئەو پرۆژەیەكی كە راگەیندراوە لە قسە زیاتر هیچی ترنابێت.
شوان محەمەد وتیشی: ئەم دوو حزبە دەتوانن بارودۆخەكە چاكبكەن بەمەرجێك دەستی حزب تێكەڵ بەحكومەت نەكرێت و داهاتەكان روون بكرێتەوە، بەڵام ئەمانە هیچی لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە،بۆیە خەڵكی بێئومێدە، ئێستا ئەوان تەنها هێزن نەك حزب كە هەمیشە بەرژەوەندیەكانی خۆیان خستۆتە پێش حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد: پارتی و یەكێتی ئامادەنین هێزی 70 و 80 بیگەڕێننەوە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و داهاتی كوردستان بەهیچ كەسێك بڵێن، هەروەها زۆربەی ئەوانەی سەرپێچی دەكەن هەر ئەم دوو هێزەن، بۆیە ناچنە ناو پرۆسەیەكە كە لە زەرەری ئەوان بێت.
راشی گەیاند: ئەوەی كە باس دەكرێت كە حكومەت 28ملیار دۆلار قەرزارە ئەویش بۆ شەڕی داعش و مەسەلەی دابەزینی نەوت قەرزی كردوە، راستە ئەمە كابینەی نۆیە، بەڵام ئەوانەی كابینەی نۆیان پێك هیناوە دواجار هەر ئەوانەبوو لە رابردوو كابینەكانی تریان پێك هێنابوو،
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی وتیشی: پارتی و یەكێتی رێگە نادەن لە رێگای هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتیان نەمێنێت، هەروەكو دیارە كۆمیسۆن و داهاتەكان و حومڕانی هەر لە دەستی ئەوانە، چۆن دەتوانن گۆڕانكاری لە رێگای سندوقەكانی هەڵبژاردندا بكرێت.
دەشڵێت: ئێمە وەكو حزبی شیوعی كوردستان، ئێستا ئۆپۆسیزیۆنین و دەست خۆشی لە هەموو كارێكی باش دەكەین.
ئەوەشی خستەڕوو: ناكرێت حكومەتی هەرێمی زیاتر گرنگی بەكەرتی تایبەت بدا و كەرتی گشتی وەلانێت،چونكە ئێستا لە هەرێم رێژەیەكی زۆر هەژار هەیە و ئەوكات زۆرتریش دەبێت بۆیە پێویستە گرنگی بە كەرتی گشتی بدرێت،
رایشی گەیاند: لەم كارنامەی نۆ زۆر شتی باش باس دەكرێت هیوا دارین لەم سێ ساڵە جێبەجێ بكرێت.