ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرلە ئێوارەی رۆژی یەكشەمە 28/7/2019 وەفدێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان (د.كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب و هاوڕی ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێیان صبحی مەهدی و عوسمان زیندانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ‌ گۆران حسین لێپرسراوی پەیوەندیەكانی حزب لە سلێمانی) سەردانی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمەنیستی ئێران (كۆمەڵە) یان كرد لە زڕگوێز، لەلایەن بەڕێز (سەید ئیبراهیم) دەبیری ئەوەلی كۆمەڵە و سەركردایەتی كۆمەڵە پێشوازی كران.

لە دیدارەكەدا باسی باودۆخی سیاسی جیهانی و هەرێمایەتی و هەوڵەكانی زلهێزەكان بۆ دەست بەسەرداگرتنی ناوچەكە و ئەو ململانێیانەی هاتۆتە ئاراوە لە پێناو بەرژەوەندیەكاندا.

حزبی شیوعی رێگە چاەرەسەری سەربازی و چەك بە زیان بۆ گەلانی ناوچەكە ناوەزەند دەكاتو پێویستە بوار بدرێت بۆ گەلانی ناوچەكە كە خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاری بكەن.

وەباس لە هەوێستی حزبمان كرا لە باوردۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی چەپی دیموكرات كاردەكات لە پێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵك و جەماوەری ستەمدیدەدا.

وە پرۆژەی خۆی خستەڕوو بۆ كار وبەرنامەی هاوبەش لە نێوان لایەنەچەپەكانی كوردستان .

وەفدی كۆمەڵە جەختیان لەسەركاری هاوبەشی كردەوە لە پرسە چینایەتیەكان و خوێندنەوەیان بۆ دۆخی ناوچەكە خستەڕوو كە پێویستی بە پشوو درێژی هەیە و هێزی كۆمەڵایەتی چەپ و بەرنامەكەی ئەلتەرناتیڤە بۆ كێشەكانی خەڵك نەك سەرمایەداری.

Image may contain: 3 people, people standing, suit, tree and outdoor

Image may contain: 2 people, people sitting

Image may contain: 1 person, sitting, table and indoor

چالاکی حزبی