ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەمە 28/7/2019 وەفدێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان (د.كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب و هاوڕی ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێیان صبحی مەهدی و عوسمان زیندانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ‌ گۆران حسین لێپرسراوی پەیوەندیەكانی حزب لە سلێمانی) سەردانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد، لەلایەن بەڕێز (عومەر ئیلیخانزادە) سكرتێری كۆمەڵە و سەركردایەتی كۆمەڵەوە پێشوازی كران.

سەردانەكە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەنكانی حزبی شیوعی كوردستاندا بوو بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ لایەنە چەپەكانی كوردستان و گفتوگۆكردنی بەردەوام لەسەر باوردۆخی سیاسی ناوچەكە و كوردستان و ژیان و گوزەرانی خەڵك و هەڵوێیستی ئەم هێزانە لە بارەیانەوە.

لەپێناو بەرنامە و كاری هاوبەشی لە سەر پرسە نیشتیمانی و چینایەتیەكان . كە حزبی شیوعی كوردستان پۆرژەیەكی پێشنیاركراوی خستەڕوو بۆ ئەو مەبەستە ، لە و دیدارەدا كە لە دۆخێكی هاوڕێیانە گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوەكرا. كە بتوانررێت بە هەموو لایەك درێژە بە خەبات بدرێت لە پێناو ئامانجە رەواكانی خەڵك. وە حزبی شیوعی كوردستان وەك هێزێكی ئۆپۆسزیۆنی چەپی دیموكرات بەردەوامە لە كاری لەو پێناوەدا.

Image may contain: 2 people, people sitting

Image may contain: 4 people, people sitting and indoor

Image may contain: 4 people, people sitting, table, living room and indoor

چالاکی حزبی