ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 29ی تەمموزی 2019 وەفدێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان (د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب و هاوڕی ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێیان صبحی مەهدی و عوسمان زیندانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ گۆران حسین لێپرسراوی پەیوەندیەكانی حزب لە سلێمانی) سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد، لەلایەن بەڕێز (ساڵح ئەشەرفی) ئەندامی دەفتەری سیاسی و ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵەوە پێشوازی كران.

سەردانەكە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حزبی شیوعی كوردستاندا بوو بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ لایەنە چەپەكانی كوردستان وناوچەكە. گفتوگۆكردنی بەردەوام لەسەر باوردۆخی سیاسی ناوچەكە و كوردستان و ژیان و گوزەرانی خەڵك و هەڵوێیستی ئەم هێزانە لە بارەیانەوە.

حزبی شیوعی كوردستان پرۆژەیەكی پێشنیاركراوی خستەڕوو بۆ ئەو مەبەستە، لە و دیدارەدا كە لە دۆخێكی هاوڕێیانە گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوەكرا.

حزبی شیوعی كوردستان وەك هێزێكی ئۆپۆسزیۆنی چەپی دیموكرات بەردەوامە لە كاركردن بۆ بەدیهێنانی خزمەت گوزاری و ئازادی بۆ تەواوی میللەتان.

چالاکی حزبی