ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوڕێ (به‌یان كه‌ریم ئه‌حمه‌د) كچی سه‌ركرده‌ى مه‌زن و سیاسه‌تمه‌ری گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان هاوڕێ (كه‌ریم ئه‌حمه‌د) سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعى كوردستان-مان پێگه‌یشت.

خاتوو (به‌یان كه‌ریم ئه‌حمه‌د) وێڕاى خه‌باتی ماندوونه‌ناسانه‌ى له‌ نێو ژینگه‌ی پڕ له‌ سه‌ختى ژیانی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و كۆڵنه‌دانى به‌شه‌هیدبوونى براكانى و ساده‌بوون و لایه‌نگیرێكی بێ چه‌ندوچوونى هه‌ژاران و دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و دیموكراسه‌ت بۆ عێراق بوو، له‌هه‌مانكاتدا شاعیرێكی هه‌ست ناسك و ئه‌دیب و وه‌رگێرێكی به‌سه‌لیقه‌ بوو، له‌مباریه‌وه‌شه‌وه‌ خه‌رمانێكی شانازیبه‌خشی له‌پاش خۆی به‌جێهێشت.

به‌م بۆنه‌ ئه‌سه‌ف بار و پڕ له‌داخه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و ئومێده‌كه‌ین ئه‌مه‌ دواناخۆشیان بێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تى 

یه‌كێتیی لاوانى كوردستان 

2019/9/23

چالاکی حزبی