ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان ــ هەولێر

لە رێكەوتی 28/9/2019 كۆنفرانسی (4) لقی هەولێری كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی حزبی شیوعی كوردستان بەسترا، بە ئامادەبونی سەدەها پێشمەرگەی دێرین و بە ئامادەبونی نوێنەرانی مەكتەبی سیاسی، هاوڕی ئەحمەد شێروانی و ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان حزب و مام خدر سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و ئەندامانی محلی هەولێر.

لەسەرەتا كۆنفرانسەكەدا، بەخێرهاتنی هاوڕێیان كراو پاشان دەقیقەیەك بۆ گیانی پاكی شەهیدان، دواتر وتاری مەكتەبی سیاسی لەلایەن هاوڕێ ئەحمەد شێروانی و وتاری ئەنجومەنی باڵای لەلایەن حمەرەشید قەرەداغی سكرتێری كۆمەڵە و وتاری محلی هەولێر لەلایەن هاوڕێ كوردۆ، هەروەها كارو چالاكیەكانی لە نێوان دوو كۆنفرانس خوێندرایەوە لە لایەن هاوڕێ كاروان مورتكە.

پاشان هاوڕێیان بەشداریان كرد لە تێبینی و پێشنیار.

لە كۆتایدا هەڵبژاردن بۆ نوێنەر بۆ كۆنگرەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان هەڵبژێردرا. پاشان نوێنەر بۆ لقی هەولێر هەڵبژێردراو كە (7) هاوڕێ بوون.

وتەی كۆتایی لە لایەن ئەنجومەنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان پێشكەشكرا.

Image may contain: ‎‎12 people, ‎including Sami Salh and ‎مام خدر‎‎‎, people smiling, crowd, tree and outdoor‎

Image may contain: 3 people, including Kawa Abdullah, people standing and outdoor

Image may contain: ‎14 people, ‎‎including Sami Salh and ‎مام خدر‎‎, people sitting, crowd and outdoor‎‎

 

 

چالاکی حزبی