ئۆفیسی کەرکوکی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان، لەمەراسیمێکی تایبەتدا قوتابییە یەکەمەکانی سنوری پارێزگاکەی خەڵاتکرد.
لەژێر دروشمی "قوتابیان نەوەی نوێ و داینەمۆی گۆرانکارین"، رێکخراوی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان ئۆفیسی کەرکوک بەسپۆنسەری رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی حزبی شیوعی کوردستان، مەراسیمی رێزلێنان بۆ قوتابیە یەکەمەکانی کەرکوک بۆ هەر چوار بەشی (کوردی، عەرەبی، تورکمانی، سریانی) سازکرد.
هاوکات لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێ مامۆستا و قوتابخانەی شارەکە خەڵاتکران.