ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پەراوێزی دیداری 21مینی نێونەتەوەیی حزبە كۆمۆنیستی و كرێكارییەكان حزبی شیوعی كوردستان ژمارەیەك دیدارو كۆبونەوەی لەگەڵ پارتە كۆمۆنیستەكانی جیهان ئەنجام دەدات 

لە رێككەوتی 18-10-2019 دیداری 21مینی نێونەتەوەیی حزبە كۆمۆنیستی و كرێكارییەكان لە شاری ئەزمیر لە توركیا ئەنجامدرا ، هاورێیان هیوا عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شوان محمد ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بە نوێنەرایەتی حزبی شیوعی كوردستان بەشداربوون لە دیدارەكەدا لە پەراوێزی دیدارەكەدا ژمارەیەك دیدارو كۆبونەوەیان لەگەڵ (حزبی شیوعی ئوسترالێ‌ وحزبی شیوعی ئەمریكی و حزبی شیوعی ئیسرائیلی وحزبی شیوعی قوبرسی ئەكیل و حزبی شیوعی ئوردەنی و حزبی تودەی ئێرانی ، حزبی شیوعی ئیتالی ، حزبی شیوعی بەنگلادیشی ، حزبی شیوعی پاكستانی ،حزبی شیوعی روسیای یەكگرتوو و حزبی شیوعی ڤێتامی ) ئەنجامدا . 

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی رووبەروو بونەوەی سیاسەتی ئیمپریبالیزم و كاریگەرییەكانی سیاسەتی نیولیبرالیزم و نارەزایەتی كرێكاری و جەماوەرییەكان لەسەر ئاستی ناوەخۆو جیهانكرا ، رۆڵی پارتە چەپ و كۆمۆنیستەكان و چۆنیەتی جێگركردنی پایەكانی سۆسیالیزم دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و پێویستی كاری بەیەكەوەیی هێزەچەپەكان لەسەر ئاستی جیهان گفتوگۆكرا ، لە بارەی پاڵپشتیكردنی پارتەچەپ و كۆمۆنیستییەكان لە مافی بریاردانی چارەنوس بۆ گەلی كوردستان و دژایەتی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنبونی حزبی شیوعی كوردستان لەو بارەیەوە رونكرایەوە . هاوكات نوێنەرانی حزب توانیان چەند خاڵێك لەبارەی پاڵپشتی پارتەكۆمۆنیستەكانی جیهان بۆ خەباتی گەلی كوردستان بەگشتی لە بەیانی كۆتایی دیدارەكە جێگاكەنەوە .

 

چالاکی حزبی