ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2019 كۆمیتەی پارێزگای هەولێر حزبی شیوعی، كۆڕێكی فراوان بۆ (د. كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رێكخست.

(د. كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە كۆڕەكەدا رایگەیاند، وڵاتە زلهێزەكان دەستێكی دیاریان هەیە لە ململانێیەكان و دابەشكردنی ناوچەكە.

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی راشیگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدرێژایی مێژوو تاوەكو ئێستا كێشەی هەیە.

(د. كاوە مەحمود) باسی لەوەشكرد، رێژەی هەژاری لەشارەكانی عێراق بەرزبۆتەوە و هەربۆیە هاوڵاتیانی عێراق داوای چارەسەری و باشبوونی بار و گوزەرانی ژیانیان دەكەن.

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێری گوتی، ئێمە وەكو حزبی شیوعی چاوەرێی ئەوە ناكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، چونكە هەمان عەقڵیەت حكوم دەكەن.

(د. كاوە) ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە پشتگیری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەین.

Image may contain: one or more people, crowd, tree and outdoor

 

چالاکی حزبی