ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بەرواری ٢-٦ ئەم مانگە وەفدێکی یەکێتی لاوانی کوردستان بەشداریکرد لە بیستەمین کۆنگرەی لاوانی جیھانی پایتەختی وڵاتی قوبرس لە نوقۆسیا بەڕێوە چوو.

کۆنگرەکە بەبەشداری ٩٢ ڕێکخراو بەرێوەچوو و یەکێتی لاوانی کوردستان جاری یەکەمە بەشداری کۆنگرەکە دەکات پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو بووە ئەندامی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھانی.

لە کۆنگرەکە وتاری یەکێتی لاوانی کوردستان خوێندرایەوە و تێدا ئاماژە بە دۆخی ئێستای لاوانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرد و داوای پاڵپشتی کرد بۆ میللەتی کورد دژ بە داگیرکاری کوردستان، ھەروەھا داوامان کرد کە کار بکرێت بۆ ڕزگارکردنی ئیزیدییەکان و پاڵپشتی خۆمان بۆ شۆڕشگێڕان و لاوانی عێراق دەربڕی و پاڵپشتی جەنگی لاوانی کورد کرد لە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەروەھا دژ بە دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان .

 

 

چالاکی حزبی