ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێزان/ ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان

بەبۆنەی كۆتایی هاتن و سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین بڕیارو راسپاردەكانی كۆنگرەكەكان ببێتە مایەی بەرەو پێشچونی دۆزی رەوای گەلەكەمان و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.

بەڕێزان/ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن رۆڵ و كاریگەری هەیە و لەماوەی رابردووشدا لە قۆناغە جیاوازەكاندا چەندین كاری هاوبەشمان بەیەكەوە ئەنجامداوە رۆڵی ئەرێنی بینیوە لە خزمەت كردنی بە وڵاتەكەمان هەربەم بۆنەیەوە جارێكی تر جەخت لەسەر زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی هەر دوولامان دەكەینەوە، جارێكی تر پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون.

لەگەڵ رێزمان

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

2019/12/29

چالاکی حزبی