ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-1-2020، شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان، بەسەرۆكایەتی دكتۆر كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەحمەد شێروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەبوتارا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هاوتا رەسول ئەندامی پەیوەندییەكانی ناوەندی، سەردانی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردیستانی ئێرانیان كرد.

هەر لەسەردانەكەدا، شاندەكەی حزبی شیوعی كوردستان، لە لایەن مستەفا هیجرى، لێپرسراوی گشتی و جێگری لێپرسراوی گشتی و ژماریەك لە ئەندامانی دەستەی كاگێڕی پێشوازیكران.

لە دیدارەكەدا، هەردوولا باسیان لە رەوشی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و ئەو پێشهات و گۆڕانكاریانەی كرد كە لە ئارادایە و بیروڕاكانیان ئالوگۆڕكرد.

 

 

چالاکی حزبی