ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی لە بەستی كۆنگرەی هەدەپە دەكات

حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی لە بەستی كۆنگرەی هەدەپە دەكات.

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێز / هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان / هەدەپە

لێژنەی ئامادەكاری (4)مین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان / هەدەپە

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوێكی شۆرشگیرانەی گەرم ...

بەبۆنەی گرێدانی (4)مین كۆنگرەی پارتە تێكۆشەرەكەتان پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەناوی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان لە باشور گەرمترین پیرۆزبایمان پێشكەش بە ئێوە و بەیەكەیەكەی ئەندامانی كۆنگرە و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین .

بەڕێزان / لە كاتێكدا كە ئێوە (4)مین كۆنگرە دەبەستن ناوچەكە بە گشتی بەقۆناغێكی هەستیاردا تێپەردەبێت و كۆمەڵێك پێشهات و گۆرانكاری گرنگ بەخۆیەوە دەبینێ‌ و كە ئەم بارودۆخەش كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر دۆزی رەوای گەلەكەمان لەبەشەكانی كوردستان بۆیە لە كۆنگرەكەتاندا هەڵسەنگاندن و تاوتوێكردنی ئەو بارودۆخە سیاسیە هەستیارە پێویستی بە هەڵوەستە كردنێكی جدی و واقعی و زانستیانە هەیە بۆ ئەوەی گەلەكەمان بتوانێ‌ سودمەندبێت لەم گۆرانكاریانە لە كۆتایدا هیوادارین بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی یەكریزی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكان لە پێناو هێنانەدی مافە رەواكانی گەلەكەمان و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كە ئەمەش زامنی ئەو یەكریزی و یەك هەڵویستەدەكات هەر لەم بۆنەیەدا داوا لە حكومەتی توركیا دەكەین كە هەرچی زوە بەڕێز (صلاح الدین دمرتاش و هاوەڵەكانی) ئازاد بكات .

جارێكی تر جەخت لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی حزبی شیوعی كوردستان و HDP دەكەینەوە .

دووبارە بەهیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان

لەگەڵا رێزمان

 

مەكتەبی سیاسی 

حزبی شیوعی كوردستان – عێراق

 

چالاکی حزبی