ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای کوردستان -هۆڵەندا

ڕۆژی 22-02-2020 لە دەنهاخی پایتەخت، بە ئامادەبوونی هاوڕێییان و کەسووکاری سەربەرزی شەھیدان، ھەردوو ڕێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی شیوعی عیراق لە هۆلەندو ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی ئەو شارە، مەراسیمێکیان بۆ یادی ڕۆژی شەھیدی شیوعی ساز کرد.

مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ یادی شەھدی شیوعی دەستی پێکرد.

پاشان ووتاری ڕێکخستنی حیزبی شیوعی عێراق لە هۆلەندو بەلجیکا لەلایەن ھاوڕێ هیلال ئەلبەندەر پێشکەش کرا. دوابەدوای ووتارەکە ھاوڕێ باوکی سەراب ووتاری ڕێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان لە هۆلەند پێشکەش کرد. پاشان ھاوڕێ مولازم عومەر ووتاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانە عێراقییەکان (الانسار) خۆێندنەوە.

پاشان لە لایەن ھاوڕێيانی حزبەوە وەک ڕێزگرتن لە بنەماڵە و کەس وکاری شەھیدان چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداری پێشکەش بە خانەوادەکانیان کرا وەک یاد و یادەوەریەکی ھەمیشە زیندوو بۆ شەھیدەکانمان.

لە کۆتای مەراسیمەکە شانۆی (المرکب) لەلایەن تیپی شانۆگەری (الینابیع) ەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

Image may contain: one or more people, phone, eyeglasses, beard and indoor

Image may contain: 6 people, people sitting and indoor

Image may contain: 8 people, people smiling, indoor

Image may contain: 4 people, people sitting and indoor

چالاکی حزبی