ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 حزبی زەحمەتکێشان پیرۆزبایی نامەیەك ئاراستەی حزبی شیوعی دەكات

حزبی زەحمەتکێشانى کورستان پیرۆزبایی نامەیەك ئاراستەی حزبی شیوعی کورستان دەكات.

 

بۆ/ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کورستان

 بابەت/ برووسکە

  سڵاوێکی گەرم.

  لە(86 )ەمین ساڵیادی مەزراندنی حزبی شیوعی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەیــن، ئاواتەخوازیــن ســاڵیادی حزبەکەتان هانــدەری زیاتری خەبات و تێكۆشــانتان بێت بۆ بەدیهێنانی نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیار.

  بەرێــزان ســاڵیادی حزبــی شــیوعی کوردســتان لەکاتێکدایــە، کــە جیهان، ناوچەو کوردســتان بەدۆخێکــی یەکجــار مەترســیدار تێدەپەڕێ، مرۆڤایەتی بەهۆی ڤایرۆســی کۆڕۆنــاوە لەبەردەم

هەرەشەیەکی گەورەدایە، جیهان لەبەردەم پرسیارو ئەگەرو داهاتووێکی نا رۆشن دایە، رۆژانە ســەدان مــرۆڤ گیــان لەدەســت دەدەن، دۆخەکــە بــە جۆریک پەرەدەســتێنێ خەڵکی تووشــی

دڵەراوکــێ کــردووە لە داهاتووی خۆیــان دڵنیانین، تەنکەلۆژیای زەبەلاحو زانســت لە بەرامبەر ئەو مەترســیە دەستەوەســتانە، بێگومان ئەو دۆخە گۆڕانکاری لە هەموو کایەکانی ژیان دەکات،

هەروەها ئەو هەرەشەو مەترسیانە ناوچەکەو عیراق و هەرێمی کوردستانیش گرتۆتەوە، ئەگەر لە جیهان تەنها مەترسی لە پەتاکە بێت لەکوردستان مەترسی لەسەر ژیان و گوزەرانیش هەیە.

هاوڕێیــان. لــەم یــادەدا دووپاتــی گرنگی تێکۆشــانی هاوبەشــی هێزەکانی کوردســتان لەم قۆناغە ناسک و مەترسیدارەدا دەكەینەوه.

وێــرای پیرۆزبایی دووبارەمان دووپاتی پەیوەندی دۆســتانەو مێژوویی حزبی زەحمەتكێشــانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان دەکەینەوه، هەر سەرکەوتوو بن.

لەگەڵ رێزماندا.

حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

مەکتەبی سیاسی

30-03-2020

چالاکی حزبی