ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە.

دەقی پرسەنامەكە:

پرسەنامە

بەرێز پەری خان، خانەوادەی کۆچکردوو

بە ناوی هاورێیانمان لە حزبی شیوعی کوردستان هاوبەشی خەمتانین بۆ مەرگی تێکۆشەری دێرینی حزبمان هاورێ مەلا علی (عبدللە ملا فرج) پرسەو سەرە خۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین وە لەڕێی ئێوەشەوە بۆ سەرجەم خانەوادە و ئازیزانی هاورێی دێرینمان .

دیارە مەلا علی جگە لەوەی تێکۆشەرێکی ناسراوی گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان بوو هاوکات مرۆڤێکی ڕۆشننیر و خاوەن قەڵەم بوو.

بە مەرگی هاورێ ملا علی گەلەکەمان کەسایەتێکی خەباتگێر و ڕۆشنبێری لە دەست چوو

روحی شاد

سەبووری و ئارامی بۆ هەموان

مەکتەبی سیاسی

حزبی شیوعی کوردستان

٢٠٢٠/٤/١٥

چالاکی حزبی