مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بەبۆنەی (27) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات.
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
سڵاورێز
بەبۆنەی (27) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێ دەكەین و سەركەونتان بۆ دەخوازین. بەهیواین هەموومان هەوڵ و توانامان یەكخەین لەپێناوی بەرگری كردن لەمافەكانی گەلی كوردستان و بەهێزكردنی كەلتوری بەیەكەوە ژیانی سیاسی لە وڵاتەكەمان.
هەر لەم بۆنەیەدا جارێكی تر جەخت لەسەر پەیوەندی هەردوولا دەكەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییمان قبول بفەرموون.
لەگەڵ رێزماندا
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
2020/8/15