ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 25/8/2020 شاندێكی باڵای مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێك هاتبوو لە بەرێزان ( دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی پەیوەندیەكان و دكتۆر رێبوار و سالار سەرمەد و خەیاڵ عەبدوڵڵا ئەندامانی سەركردایەتی )سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كردو لەلایەن هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان ئەبو كاروان و ئەحمەد شێروانی و شنۆ عەبدولحەمید ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و پەیوەندیەكانی حزبەوە پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا، لە دانیشتنێكی برایانەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان باسی لێوە كراو هەروا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەردوولا كرایەوەو بە گرنگ زانرا تەواوی هێزە نیشتمانی و پارتە سیاسیەكان لەم بارودۆخەدا هاوهەڵوێست بن و خەمی بژێوی خەڵك و باشتر كردنی گوزەرانی هاوڵاتیان لە سەرووی هەموو شتێكەوە بێ.

چالاکی حزبی