ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شاندێكی یەكێتی دیموكراتى (پەیەدە) سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەكات.

رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 30ی ئابی 2020 لە بارەگای حزبی شیوعی كوردستان لەشاری هەولێر، (د. كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و هاورێیان (ئەحمەد شێروانی و هیوا عومەر و هاژە شێخ سلێمان) لەسەركردایەتی حزبی شیوعی پێشوازییان لە شاندێكی شاندێكی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) كرد كە پێكهاتبوون لە (ئیبراهیم حسێن) نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان و بەرێزان (هێلین محەمەد و مستەفا خەلیل و جیهاد حسن) ئەندامانی نوێنەرایەتی پەیەدە لەهەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو ئاڵەنگارییانەی كە رووبەرووەی كوردستان و ناوچەكە بۆتەوە، پەیوەندی نێوان هەردوو حزب بەرز هەڵسەنگێنرا.

له دیدارەكه دا باس لەرەوشی سیاسی كوردستانی روژئاوا و ناوچەكە كرا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی یەكریزی لایەنه سیاسییەكانی روژئاوا كردەوه كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ بەدەست هێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.

 

چالاکی حزبی