بەداخەوە ئەمڕۆ رێكەوتی 7/9/2020 هاوڕێ ( عبدالقادر عبداللە مورتكەیی ) پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت , هاورێ عبدالقادر تێكۆشەرێكی دێرینی حزبمان لەتەمەنی گەنجی تاكو كۆچی دوایی كردنی بەردەوام بوو لە خەباتی چینایەتی و نیشتیمانی .
لە ژیانی تێكۆشانی چەندین جار ئازار و ئەشكەنجە دراوە بەبێ ئەوەی جارێ لە جاران نهێنی حزب بدركێنێ هاورێ عبدالقادر و بنەماڵەكەیان هەردەم لەهێلی پێشەوەی بەرگری بوونە لە پێناو نیشتیمانێكی ئازاد و گەلێكی بەختیار .
هەروەها هاورێ عبدالقادر یەكێك بوو لەو هاوڕێیانەی كە لەگەڵ هاورێ شێخ عەلی بەرزنجی كە چۆكیان بە جەلادەكانی قەسری نیهایەدا دا
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی بە ئامادەبوونی هاوڕێ ( بابا علی جەباری ) جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و (هاوڕێ ئەحمەد شێروانی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سكرتێری كۆمیتەی پارێزگای هەولێر و لقی هەولێری پێشمەرگە دێرینەكان و جەماوەرێكی فراوان بەخاك سپێردرا , هاوكات هاورێ ( احمد شێروانی ) وتارێكی بەناوی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان پێشكەش كرد و ئاماژەی بە خەبات و تێكۆشانی هاورێ عبدالقادر عبداللە مورتكەیی و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان كرد