ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ ٨/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی ھاوڕێ ئەحمەد شێروانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی کۆمیتەی پارێزگای ھەولێری حزبی شیوعی کوردستان و نوێنەری رێکخراوی مامۆستایانی پیشەیی وبەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی مەخمور و ھاوڕێیان مەراسیمی دانانی وێنەی کۆچکردوو مامۆستا قەرەنی مولود لە کتێبخانەی گشتی مخمور بەرێوەچوو. 

ھاوڕێ ئەحمەد شێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد باسی لە رۆلی مامۆستا قەرەنی لە رابردوو کرد لە پێگەیاندنی قوتابیان و خزمەتکردنی مەخمور ھەروەھا باسی لە دڵسۆزی و پاکی و خۆشەویستی مامۆستا قەرەنی کرد دواتر وتاری مامۆستایانی پیشەیی لە لایەن مامۆستا ھاوڕێ خوێندرایەوە.

دواتر وتاری بنەماڵە لایەن دارای کوڕی مامۆستا قەرەنی خوێندرایەوە، و ھەروەھا کۆمیتەی رێکخستنی مەخموری حزبی شیوعی کوردستان سوپاس و دەستخۆشیان لە کاک ماجید مخموری بەرێوەبەری گشتی کتێبخانەی مخمور کرد بۆ دانانی وێنەی ھاوڕێی کۆچکردوومان مامۆستا قەرەنی مەولود.

چالاکی حزبی