ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
رێگای كوردستان- هەولێر
 
تایبەتمەندی ناوەندی كرێكاران و جوتیارانی حزبی شیوعی كوردستان، ڕاگەینراوێك لە بارەی هەلومەرجی جوتیاران و بەرهەمی گەنمی خۆماڵی  بڵاوكردەوە.
 
دەقی ڕاگەینراوێكە
 
ئێمە لە تایبەتمەندی ناوەندی كرێكاران و جوتیارانی حزبی شیوعی كوردستان بە نیگەرانییەوە دەروانییە هەلومەرجی جوتیاران و بەرهەمی ناوەخۆی كشتوكاڵ، هەلومەرجێك سەرەرای رەنجی زۆری جوتیاران بەرهەمەكانیان بەهۆی بێ‌ بازاری رووبەرووی زیانی گەورە دەبێتەوە، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی هەزران خێزانی جوتیاری دادەنێت و رووبەرووی قەیرانێكی دارایی خێزانیان دەكاتەوە و بونیادی ئاسایشی ئابورییان تێك دەشكێنێت. ئەم دۆخە ساڵانە بەشێوازی جیاواز دووبارە دەبێتەوە، هاوكات بەڵێنی سەرانی حكومەت بۆ دەربازكردنی هەرێم لە ئابوری بەرخۆری و هەوڵدان بۆ دروستكردنی ئیكتیفای زاتی تا بە ئێستا لە بواری كرداری جێ‌ بەجێ‌ نەكراوە، بریاری وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە لایەن حكومەتی هەرێم بەگرنگ دەزانین بەڵام دەبێت بە جۆرێك بێت ببێتە پاڵپشتی بۆ جوتیاران و بەرهەمی ناوەخۆیی نەك بە پێچەوانەوە، لەم بارەیەوە داوا دەكەین:
- پێویستە حكومەتی هەرێم پێش هەموو شتێك نرخی كرینەوەی گەنمی جوتیاران دیاری بكات و بۆ جوتیارانی ئاشكرا بكات بە چ نرخێك دەیكرێتەوە، دەرەجەكانی یەك و دوو سی دیاری بكات بەجۆرێك كەمتر نەبێت لەو نرخەی كە حكومەتی ناوەندی لە جوتیارانی وەردەگرێت .
- شوێن و كاتی كرینەوەی گەنم و بڕەكەی دیاری بكرێت بۆئەوەی جوتیاران بەرچاورونیان هەبێت و لە چاوەروانی نەمێننەوە، هاوكات بەرهەمی تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگیرێت و بەبازار بكرێت نەك دیاری كردنی رێژەیەكی دیاری كراو .
- پێویستە لەو فۆرمەی بە جوتیارن پردەكرێتەوە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ بە شێوەیەكی روون و شەفاف ئاماژە بە بڕی وەرگرتن و وردەكارییەكانی بكرێت .
لەسەر ئەم بنەمایە پاڵپشتی لە داخوازییەكانی جوتیاران دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە پێویستە حكومەت بەرنامەیەكی روون رابگەیەنێت بۆ رێكخستن وەرگرتن و بە بازار كردنی بەرهەمەكانی ناوەخۆی جوتیاران بە گشتی و رێگری لە داگیركردنی بازاری ناوەخۆ لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و قۆرخكاری ناوەخۆ بكات. هاوكات بۆ پاراستنی بەرژەوەندی چینایەتی كرێكاران و جوتیاران و خەڵكی پەراوێزخراو پێویستە گیانی خۆرێكخستن و كاری بەیەكەوەیی و هەرەوەزی و تێكۆشانی جەماوەری بەهێزبكرێت لە پێناو بنیاتنانی ژیانێكی باشتر .
تایبەتمەندی ناوەندی كرێكاران و جوتیارانی حزبی شیوعی كوردستان
10/11/2020

چالاکی حزبی