رێگای كوردستان- سلێمانی
شاندێكی حزبی شیوعی عێراق سەردانی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد.
رۆی پێنج شەممە،2020/11/19 شاندێكی كۆمیتهی پارێزگای بابلی حزبی شیوعی عێراق و ئهدیبانی شارهكه، سەردانی كۆمیتهی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، ئاماژەیان بە بارودۆخی سیاسی عێڕاق و هەرێمی كوردستان كرد كە لە ئێستادا توشی كۆمەڵێك كێشەی سیاسی و ئابووری بووە كە كەڵەكەبوی ساڵانی رابردووە.
لەكۆتایدا، هەردولا دووپاتی پەیوەندی تووندو تۆڵی مێژووی نێوانیان كرد.