ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 23/11/2020 شاندێكی كەسایەتی و رۆشنبیرانی باكوری كوردستان كەپێكهاتبوون لە بەرێزان ئیبراهیم گوشلو و ئەحمەد ئاكار و عەبدولرحمان ئاكتۆی و بەتهیس ئەحمەد سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبمانیان كرد و لەلایەن هاوڕێیان دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوتا رەسول، نەبەز مستەفا ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندیەكانی ناوەندی پێشوازیان لێكرا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئەو بارگرژیەی نێوان پارتی دیموكرات و پارتی كرێكاران كرد.

دكتۆر كاوە مەحمود هەڵوێستی حزبی شیوعی كوردستانی سەبارەت بەم بارگرژییە بەشاندی میوان راگەیاند كە پێویستە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بەڕێگای گفتوگۆو لێكتێگەیشتن بێت و باشتروایە تەرەفگیری هیچ لایەنێك نەبین، بەڵكو تەرەفگیری پرنسیب بین، كەئەویش ریزگرتن و رەچاوكردنی تایبەتمەندی رەوشی سیاسی هەربەشێكی كوردستانە دوور لە دەستێوەرنەدانی هیچ لایەنێك و هیچ بەشێكی كوردستان لەكاروباری ناوخۆی بەشەكەی دیكە لەشێوازی و ستراتیجی تێكۆشان و دروشمەكانی.

وە گرنگە پەیوەندی دەرەكی هەرلایەنێك لەگەڵ حكومەتە ناوەندییەكان لەسەر حسابی بەرژەوەندی و ئاسایشی ناوچەكە نەبێت، هەر بارگرژیەكیش لەم بابەتە لەهەرێم بەدوور بێت لە كاردانەوەی هەڵوێستی حزبی تاك لایەنە ، بەڵكو پیویستی بە هەڵوێستی یەكگرتووی حكومەتی هەرێم هەبێت كە بتوانێ‌ چاوگەكانی بارگرژی بكوژێنێتەوە.

چالاکی حزبی