ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (knk) ، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان دەکات.

رۆژی چوارشەممە، 2020/11/25 هاوڕێیان د.کاوە مەحمود سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی و ھاوڕییان، ئەبوکاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ھاوڕێ شنۆ عبدولمجید ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و ھاوڕێیان ھاوتا ڕەسول و هاوڕێ مەحمود ئەندامانی پەیوەندییەکانی ناوەندی ،لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان پێشوازییان كرد لە شاندێكی باڵای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) كە پێك هاتبوو ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆكی كەنەكە و ئاسیا عەبدوڵڵا و عەبدولهادی هاوسەرۆکی کەنەکە لەباشوور و چەتۆ بەڕانەتی ئەندامی کەنەکە لەباشوور و هەڤال مڕوان ئەندامی کەنەکە لە رۆژئاوا.

لەدیدارەكەدا، شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆلای حزبمان روونكردەوە و كەئەو بارگژییەی لە ماوەی رابردوو هاتبووە ئاراوە لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و هێزی پێشمەرگە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد ، كە ئێمە وەك كەنەكە لە هەوڵی ئەوەداین كە ئەو بارگژیە هێور بكەینەوە و نەهێڵێن خوێنی كورد بەدەستی كورد بڕژێ.

لەبەشەكی تری گڤتوگۆیە ئەوەشیان ووت: رژاندنی هەر خوێنێك گەلەكەمان تێیدا زەرەمەن دەبێت و دووژمنەكانمان سوودی لێوەردەگرن و حزبی شیوعی كوردستان، لەهەموو قۆناغەكاندا رۆڵی گرنگی بینیوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.

شاندی حزبی شیوعی كوردستانیش جەختیان لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان كردەوە كە پێویستە كێشەكان لە رێگای دیالۆگەوە چارەسەر بكرێت و هەر بەشێكی كوردستانیش تایبەتمەندی خۆی هەیە.

شاندی حزبمان كۆمەڵێك پێشنیاری پێكەش كرد بە شاندی میوان كرد وەك رێگا چارەیەك بۆ ئەم بارگژیانە.

 

چالاکی حزبی