ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ چوار شەممە 2/12/2020 وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان (سیداخلیل ابراهیم) سەرۆكی ئەنجوومەنی پەرلەمان و حكومەت و (د. صلاح بابەكر) كارگێری ئەنجوومەنی جێ بەجێكردن و (د. محەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەكان لەهەولێر سەردانی حزبی شیوعی كوردستانییان كرد. لەلایەن هاوڕێیان (د. كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی (ئیبرهیم سۆفی) ئەندامی كۆمیتەی نەوەندی و (هیوا عومەر) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی و ئومێد محەمەد ساڵح ئەندامی مەکتەبی پەیەندییەکان پێشوازكران.

لەمیانەی دانیشتنەكە تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستانكرا و هەردوولا كۆكبوون لەسەر هەڵوێستی ئۆپزسیۆن و پاڵپشتیكردن لە داخوازییەكانی هاوڵاتییان و پشتیوانی كردن لە دوایین هەڵوێستەكانی پەرلەمانتارانی ئۆپزسیۆن و پەرلەمانتارە نارازییەكان، هەروەها باس لە كاری پێكەوەیی و هاوبەشی كرا. 

چالاکی حزبی