ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە به روارى ٩/١٢/٢٠٢٠ دا مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، و بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و هەڵكشانی نارەزایەتی كۆمەڵایەتی تەوەرێكی سەرەكی كۆبونەوەكە بوو. لەو بارەیەوە جەخت لە سەر ئەم خاڵانە کرایەوە :

- هەڵكشانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتی ئەنجامی چارەسەرنەكردن و كەڵكە بوونی قەیرانەكانە و ڕەوایەتی خۆی لە واقعی ژیانی ئەمرۆ و قەیرانی گشتگیر لە ئاستی ئابوری و سیاسی و حكومدارییەوە وەرگرتووە. 

- ئێمە جەخت لەسەر ھەڵوێستی مەبدەئیانەی خۆمان دەکەینەوە و دووپاتی پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دەكەین، کە مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە و پێویستە دوور لە توندوتیژی پەیرەو بكرێت و بەهیچ بیانویەكیش رێگری لە خۆپیشاندان نەكرێت کە بەشیکە لە مافی ھاوڵاتی و ئازادییە سەرەتاییەکان.

- جێگای داخە کە تا ئێستا چەندین هاوڵاتی شەهید و برینداربوونە. بەو بۆنەیەوە خۆمان بە هاوبەشی غەمی خانەوادە و هەموو لایەك دەزانین و داوای ئاشكراكردنی بكوژان و دادگایی كردنیان دەكەین، و ھیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

- جێگای داخە ئیتلافی حوکمران بە بێ‌ منەتی مامەڵە لە گەڵ قەیرانەکان دەکات و دان بە شوناسیان ناھێنێت و تەنھا وەک دۆسێیەکی ئەمنی مامەڵەی لە گەڵدا دەکات، لە کاتێکدا ڕەوشی کوردستان پێویستی بە نەخشەیەكی روونی نیشتمانی لە ئاستی سیاسی و ئابورییەوە ھەیە، کە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دابین بکات و مافە نیشتمانییەکان مسۆگەر بکات و باری بژێوی زەحمەتکێشان باشتر بکات و ژیانی پڕ کەرامەتیان بۆ دابین بکات، و سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم بابەتانەش چەندین جار رای خۆمان لەو بارەیەوە خستۆتە ڕوو.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

9ی 12/ 2020

حزبی شیوعی کوردستان

چالاکی حزبی