ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی كوردستانەوە

بۆ: مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

بەبۆنەی (26) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەكەتان پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەرێزان...لە كاتێكدا كە یادی ساڵرۆژی ئەم بۆنەیە دەكەینەوە، هەرێمی كوردستان و عێراق بەقۆناغێكی هەستیارو ئاڵۆز گوزەر دەكا و پێویست دەكات هەموو لایەكمان تواناكانی بخەینە گەڕ و یەكخەین لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارە بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان.

لەگەڵ رێزماندا

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

30/1/2021

چالاکی حزبی